یادداشت
ئائۆرا
له به‌رچاوترین کتێبی پێشانگای سنه
ئیره‌ج عیبادی
ئائۆرا، چیرۆکی نێوه بلێندی نووسه‌ری به ناوبانگی
پانامایی کارلۆس فۆئنتێس له لایه‌ن بڵاوکراوه‌ی "نه‌ی" له تاران‌دا به
چاپی هه‌شتم گه‌یشت، عه‌بدۆلا کۆثری وهرگێری توانا به چالاکی هانی داوه تا ته‌کنیکی
له به‌ر چاوی فۆئنتێس له چیرۆک نووسیندا
بخاته به‌رچاوی خوێنه‌ران. ئه‌م کتێبه به وته‌ی بڵاوگه‌ی
هێرمێس له پێشانگای کتێب که ماوه‌یه‌ک له‌موو پێش له سنه‌دا به‌رێوه چوو، یه‌کی
له بایخ دارترین کتێب له لایه‌ن به‌شدار بوون هاتووه ئاراوه و فرۆشی زۆرباشی هه‌بووه. له پشتی
رووکێ‌شی ئه‌م کتێوهی فۆئنتێس، له
لایه‌ن په‌خشانگا و بڵاوکراوه‌ی ( نه‌ی) وا ئاماژه کراوه به نێوه‌رۆکیدا: "
ژنێکی پیر، کچ و لاوێکی به‌هه‌ست، له ماڵێکدان که هه‌موو شتێک بوونی کۆنی لێ دێ.
که بریا ته‌نیا هێزی که ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی
زیندوو هێشتووه، بیره‌وه‌ریه‌کان و نه‌فه‌سه‌کان و بۆنه خۆشه‌کانی
رابردووه له نێوان ئه‌و شتانه‌دا، هه‌ستێکی نه‌ناسراو و جادوویی دێته ئاراوه
تا له رابردوودا لا بدات و به ئێستا‌و داهاتوو و هه‌تایی بگا. هه‌تایی عه‌شق و
لاوی. ئائۆرا ناوێکی تره بۆ حه‌ز ...."
فۆئنتێس له‌لاپه‌ڕه‌کانی دوایی دا، ئه‌و کاته که
ئاماژه به چۆنیه‌تی نووسینی ئائۆرا ده‌کا، سێ کتێبی به ناوبانگی ئه‌ده‌بیاتی
جیهان دهنخشێنێ که له لایه‌ن هنری جیمز، ( یادداشته‌کانی ئێسپرن) رووداوه‌کانی که‌نیشکێک به ناو بۆردوای سکن ده‌خاته
به‌رچاو، ( هیواکانی گه‌وره ) ی نووسه‌ری به ناو بانگی ئینگلیز چارلز دیکنز که له‌وی ئاماژه به ژیانی کژێکی به ناو هاویشام ده‌کا و (بیبی
خاچ) ی نووسه‌ری ناسراوی رووس پۆشکین،
که بۆچوونه‌کانی ژنێک بهخهیل ده‌نوێنێ که رازی سه‌ر که‌وتنی له یاری پاسووردا
به‌که‌س نادرکێنێ. ئه‌م کتێبیشه هه‌ر وه‌کوو ئه‌وان به سێ که‌سایه‌تی رازاوه‌ته‌وه. ئائورای
جوان و چاو کاڵ له‌م چیرۆکه‌دا هه‌مان پیره‌ژنه‌که‌یه که پێ خۆشه نووسه‌رێکی
توانا له زمانی فرانسیدا ، یادداشته‌کانی شووه‌که‌ی به په‌یدا چوونهویهکی تازه
بنووسێته‌وه. ئه‌م نووسه‌ره که فۆنتێس خۆیه‌تی و هه‌ر وه‌ها ژنڕاڵی هاوسه‌ری
ئائۆرایه که یادداشته‌کانی دوای مه‌رگی ئه‌و به زمانی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه.
که له شیوازێکی هونه‌رمه‌ندانه، فۆئنتێس کارێکی هه‌ره به‌رزی له ئه‌دبیاتی
چیرۆک نووسیندا خۆلقاندووه.
ژیان له‌م کتێبه‌دا، بۆ پیرژن ته‌واو بووه و بیره‌وه‌رییه‌کانی
ئه‌و له یادداشته‌کانی هاو سه‌رکه‌ی جوان ده‌ر ده‌که‌وی. ئه‌ویش خۆی له نێو ئه‌و
یادداشتگهره ده‌دۆزێته‌وه که بڕێ جار نامه‌یه‌ک له لایه‌ن ژنڕاڵی شووه‌که‌ی
له نێوان ئه‌وانه‌دا ده‌ر ده‌که‌وی که له سه‌ر جوانی و خۆشه‌ویستی ئه‌و به
ئائۆرا نووسراوه و یاده‌کانی ده‌ورانی ژیانیشی له کاتی خه‌زمه‌ت کردن به ئه‌رتشی
فرانسی به‌یان ده‌کا. خۆلقاندنی فه‌زا، فڵاش بهکهکانی به‌جێگا،هه‌ستی خۆی وه‌کوو
نووسه‌ر یان وه‌کوو ژنڕاڵێکی له ده‌ست چوو وا دێته به‌ر چاو که خوێنه‌ر له گه‌ڵ
خوێدا ره‌نگه تا هه‌شتا ساڵ له‌مه‌و پیش ده‌با وخوێنه‌ر له ئاڵ وگۆڕی رابردوو و
ئێسته‌دا، چاوه‌روانی رووداوه‌کانی تازه‌تر ده‌کا. عه‌بدۆلا کۆثری به که‌ڵک وه‌رگرتن
له شێوازێکی رازاوه ، ڕاوی یان وێژه‌ری رووداوه‌کان ، نه به وه‌ته‌ی سێوم که‌س
یان ڕاستوخۆ هه‌وه‌ڵ که‌س، به‌ڵام به دارشتنێکی
هه‌وه‌ل که‌سی ناراستوخۆ ئه‌و چیرۆکه
وه‌ر ده‌گێرێته‌وه سه‌رزمانی فارسی که زۆر
سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌ره‌و درێژه‌دان و ته‌واو کردنی رووداوه‌کان راده‌کێشێ.
ئه‌م کتێبه باس و وت‌و وێژی زۆری له سه‌ره.
No comments:
Post a Comment