که‌س نه‌لێ کورد مردووه.............
شه‌ری
خه‌فه‌ت ته‌واو نابێت
ئیره‌ج عیبادی
دوورم مه‌که‌ن له شه‌نگاڵ
هه‌موو کاته‌کانی بێ سنوور‌ی
په ژاره‌م شه‌نگاڵن
ئه‌م کێوه ئیزد و ئیزدیه‌کان
ومن سوور ده‌نووسێ
به‌ردو ئاگر ده‌باری
ورفاندنی مه‌له ئاواره‌کان
ئه‌م هه‌موو فیشه‌که وێل
وقورس
کانیه‌کانی ئاو‌و چاو ده‌خنکه‌ینێ
هێشتا تینووم
ده‌ریای فرمێسکی گیان له‌به‌ران
چاڵی نه‌مان ده‌بێنێ
جانه‌وه‌ره‌کانی قه‌ساوی
رابردوو به‌رێ که‌وتوون
ده‌شت ، ده‌شت
ئازادی له چنگی هه‌ره‌شه‌دا
یه‌خسیره
نیشتمانی هێزی به‌رگیری
تۆمار تۆمار کۆ ده‌بێته‌وه
له‌م گێژاوه رزگارم که‌ن من
شه‌نگاڵم، نانا خه‌ردڵی ژانی حه‌له‌بچه‌و ئالبۆمی ره‌شی ئه‌نفاڵ
دۆزخ چوار دووره‌مه‌ی داوه
ئای هاوخوێنه‌کانی نه‌مری
ئاڵای کوردستانیم
دڵی ئه‌م چیا زۆر داخه و
بۆرکانی هه‌ستی به سه‌ر نه‌یاران هه‌ر ده‌ته‌قێته‌وه....
25 /5/93 سنه-