گوڵ باخ
ئیره‌ج عیبادی
با
دوو قۆڵی جاده‌کانی
بێ سواری شووسه چۆڵ که‌ین
ئه‌م ئاسفاڵته تا دارستان
نۆگه بڕکی ده‌کا
له ئه‌و په‌ڕی شه‌قامه‌کانی
نه‌فره‌ت
مه‌له‌کانی حه‌ز چاوه‌روانین
ده‌لاقه‌ی ئه‌م شووشه به‌ره‌و
ره‌شماڵی خه‌یاڵت
هه‌زاران جار
ئاوێنه دووپات ده‌کاته‌وه
و
دا نابه‌زێت
چاوه‌کان و له رووباردا
بنووسه
ئه‌م جاده بێ تو و ئه‌وانی
تر
که به ته‌وه‌ری خه‌م
باڵیان رزاوه
خۆره تا ناناسێت
له کام باخ، گوڵ باخ
نیگات پڕکرد؟
که بۆنی روانینی ته‌ماشات
له مانگ دا ئه‌تکێ
ئاسانسۆری باله‌نده‌کانیش
به به‌رزایی ئاسمانی باڵای
ئه‌م هه‌واڵه ناگه‌ن
ئه‌م جه‌تره
که له سه‌ر ئه‌وین هه‌ڵدراوه
ته‌رزه‌ی لا رێ
دیکتاتۆره‌کان نای پێکێ
چه‌ماچه‌م
سه‌رمای هه‌وریش ژماره‌مان
ناکا
کاتێک باتون له گه‌ڵ عه‌شقا
ده‌س به یخه ده‌بێ
سه‌مای ده‌سته‌کانی با
بێ وزه‌ی هاوار
دا ناچلکێ
هه‌راسی ته‌نیایی گوڵ وباخ
زۆر دژواره گوڵباخ
که‌له‌بچه‌ی قاخه‌کراوی
شوێنی خۆشه‌ویستی
له کامپیوته‌ری دڵماندا
فۆرمه‌ت وقات وقڕ ناکرێ
بریار وایه،
شووشه‌ی شه‌رابی وشه‌کانت
له هه‌وارگه‌ی ئه‌م شاره
که به‌ره‌و باسی رووداو ده‌چن،
تێک ناچێ
گیتاری ده‌سته‌کانی به‌رف و
هه ناسه‌ی باران
بێ هه‌راس، یه‌لدا مانا ده‌کا
دێره، دێره
بانگه‌وازی خه‌ونی شه‌وی زه‌ستان
بێلا له رێبه‌ندانی
کاتژمـێره‌کانماندا
گزنگ و به‌یانی زووتر خه‌و
به‌جێ بێلن!
7/11/91 سنه