مصاحبه ي روزنامه نگار مستقل و حبر نگار روزنامه هاي گوناگون فدراتيو عراق حالد محمد زاده
با ايرج عبادي
ئیره‌ج عیبادی:
"تا ئه‌م رێژیمه وا هه‌بێ وه‌زعی بلاوكراوه كوردییه‌كان باشتر نابن"
سازدانی دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده
هه‌ر ئێستا له كوردستانی ئێران زیاترله ده بلاوكراوه‌ی جیاواز له ئاستی ناوچه‌یی دا بلاوده‌بنه‌وه كه ره‌نگه به‌شێكی زۆریشیان هه‌تاكوو ئێستاش نه‌ناسراو بن‌و نه‌یانتوانی بێ له ئاستێكی گشتی دا سه‌رنجی خوێنه‌ری كورد بۆلای خۆیان راكێشن، به‌لام لێدوانی هه‌ر جاره‌ی چالاكڤانێكی ئه‌م بواره ده‌توانێ باشترئاشنامان بكا به كوسپه‌كان‌و ده‌سكه‌وته‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی له كوردستانی ئێران‌وله چاوپێكه‌وتنی ئه‌مجاره‌م دا ئیره‌ج عیبادی سه‌رنوسه‌ری پێشووی حه‌وتوونامه‌ی"كه‌ره‌فتوو"م دواند كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دیدگاكانی له‌م باره‌یه‌وه راده‌كێشم:
ئیره‌ج عیبادی سه‌ره‌تا چۆنیه‌تی ده‌ست به‌كاربوونی خۆی وه‌ك سه‌رنوسه‌ری "كه‌ره‌فتوو" به‌مشێوه ده‌خاته روو:"رۆژێك له‌یلای مه‌ده‌نی كه خاوه‌ن ئیمتیازه‌كه‌یه‌تی ناردیه شوینم. دیم بۆ خوی توانایی زۆری نیه. به داخه‌وه ئیمتیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردی به‌وانه‌ی كه توانایی باش‌و هه‌ستی كوردایه‌تیان هه‌یه ناده‌ن كه چالاكانه رۆژنامه ده‌ربكه‌ن، مه‌گه‌ر واسیته‌یه‌كت هه‌بێ، پالپشتییه‌كه‌ت هه‌بێ. ئه‌م خانمه‌ش خوی "مدیریت"ی خوێندوه‌و به‌راستی ده‌سه‌لاتی رۆژنامه‌نووسی هه‌ر نیه. ئێتر منیش له ژماره‌ی 30 تا 39(تازه‌ترین ژماره) له‌گه‌لیان كار ده‌كه‌م. هه‌ولم داوه كار بكه‌ین له‌باره‌ی میللییه‌وه".
له پێوه‌ندیی له‌گه‌ل چونیه‌تی بلاوبوونه‌وه‌ی بلاوكراوه‌ی كه‌ره‌فتوو گوتی:" كه‌ره‌فتوو ئیجازه‌ی نه‌بوو له هه‌موو ناوچه كوردییه‌كان بلاوبێته‌وه‌و ده‌بوا ته‌نیا له چوارچێوی پارێزگای كوردستان بوایه‌و به زمانی فارسیش ئیجازه‌ی ده‌رچوونی هه‌بوو، نه‌ك زمانی كوردی، به‌لام ئه‌وه چه‌ند ژماره‌یه‌كه به زمانی كوردیش بابه‌ت بلاو ده‌كه‌ینه‌وه".
ئیره‌ج عیبادی سه‌رنوسه‌ری بلاوكراوه‌ی"كه‌ره‌فتوو" كه له كاتی قسه‌كردن دا چه‌ندین جار ره‌خنه‌ی توندی له به‌رپرسی رۆژنامه‌كه‌ی گرت، وێرای ئه‌وه‌ی كه به"كوردی نه‌زان" ناوی ده‌با، ده‌لێ:" مودیر مه‌سئوولی"كه‌روقتو" به منی ده‌گوت له‌وه‌ته‌ی تو بووی به سه‌رنوسه‌ری "كه‌رفتوو" به‌رپرسانی ئیتلاعات من بانگهێشتن ناكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان. بۆیه هه‌ر به‌م قسه‌یه ده‌رده‌كه‌وێ هێندێك به‌رپرسی رۆژنامه‌كان ده‌عوه‌ت ده‌كرێن بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئیتلاعات". ئه‌و گوتی:" ئه‌م خانمه‌ی كه ئێستا خاوه‌ن ئیمتیازی "كه‌ره‌فتوو"یه باوكی 10 ـ 15 ساله نوێنه‌ری رۆژنامه‌ی"اگلاعات"ه له كوردستان. ئه‌م خانمه(لیلا مدنی) ئه‌سله‌ن نازانێ كاری رۆژنامه‌وانی چیه! به‌لام ئێستا ئیزنیان پێ داوه رۆژنامه ده‌ربكا".
له ئیره‌ج عیبادیم پرسی له كوردستان دا زیاتر ئیمتیازی ده‌ركردنی رۆژنامه‌و بلاوكراوه به‌كێ ده‌ده‌ن؟ ئه‌و ده‌لێ:"به داخه‌وه ئه‌گه‌ر عه‌داله‌تێك بوایه ده‌بێ بیاندایه به‌وانه‌ی كه ده‌سه‌لاتیان زۆره له‌و كاره. هه‌لوێستیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللیی هه‌یه. به داخه‌وه من خۆم 9 سال داواكاری ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك بووم به ناوی "ئارێز" كه به منیان نه‌دا. كه‌سێك له كوردستان رۆژنامه وه‌رده‌گرێ ده‌بێ له ناو سیسته‌م دا بێ، ئه‌شێ نیزیك بێ‌و ئه‌شێ سیسته‌م ئیحساسی مه‌ترسی لێ نه‌كا، هه‌ر چه‌ند واسیته‌شت هه‌بێ له ناو سه‌ران‌و به‌رپرسانی رێژیم ده‌توانی رۆژنامه‌ش ده‌ربكه‌ی. به داخه‌وه بلاوكراوه كوردییه‌كان جگه له گوڤاری"مهاباد" هه‌موو به‌رپرسه‌كانیان به جۆرێك نوێنه‌ری پارلمان بوون، ئاشنایه‌تییان هه‌بووه له گه‌ل به‌رپرسان وه‌ك ئاغای سوهرابی به‌رپرسی "رۆژهه‌ڵات"، وه‌ك ئاغای جه‌لالی زاده كه "سیروان"ی به‌رێوه ده‌برد".
ئه‌و درێژه ده‌دا‌و ده‌لێ:" ئێستا گۆمان له سه‌ررۆژنامه‌كان هه‌یه‌و خه‌ڵكی به چاوی حكوومه‌تی بوون چاوله رۆژنامه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌لێن چون ئیجازه به تو ناده‌ن كه نووسه‌ری‌و دیاریشی رۆژنامه ده‌ربكه‌ی به‌ڵام به فلان كه‌س ئیجازه ده‌ده‌ن؟ كه‌واته خه‌ڵك حه‌قی هه‌یه گۆمانی هه‌بێ".
له ئیره‌ج عیبادیم پرسی باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌زعی ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌ك له كوردستان دا بێ، ئه‌م رۆژنامه‌یه تا چه‌ند ده‌توانێ له راستای كێشه‌ی كوردا بێ؟ یا جێی متمانه‌ی خوێنه‌ری كورد بێ؟ ئه‌و گوتی:" دیاره له چوارچێوه‌ی یاسادا ئه‌گه‌ر له هێله سووره‌كان لا نه‌ده‌ی ده‌توانی كار بكه‌ی. بۆ نموونه نابێ له هێزه‌كانی سپا‌و ئێنتیزامی نیزیك بیته‌وه، نابێ له رێبه‌ری نیزیك بیته‌وه‌و نابێ له مه‌لاكان نیزیك بیته‌وه. به هه‌رحال جۆرێك نه‌بێ كه سه‌ران به‌ریته ژێر پرسیار ده‌توانی رۆژنامه ده‌ربكه‌ی. له چوارچێوه‌ی مه‌سائیلی كوردیش دا مه‌سایلی كوردستانی باشوور هاتوته ناو رۆژنامه‌كانه‌وه. ئه‌مانه تا راده‌یه‌ك قبوولیان كردوه كه تو ده‌توانی له سه‌ركێشه‌ی كورد بنووسی. ئێستا مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران تا راده‌یه‌ك بلاوده‌بێته‌وه. رۆژنامه‌ی كوردی تێكوشانی ئه‌مه‌یه كه كێشه‌كانی كورد بگه‌یه‌نێته گوێی به‌رپرسه‌كان. ئێستا یا چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن یا نایكه‌ن. به‌ڵام ئێمه خۆ له فه‌زایه‌كی دێموكراتیك دا نین تا بتوانین هه‌موو شتێكی خۆمان باس بكه‌ین چونكه رای ده‌گرن. "پیام مردم" هات به شێوه‌ی توندتر باسی له كورد كرد رایانگرت، "سیروان"به‌ره‌و جه‌ریانی چه‌پ حه‌ره‌كه‌تی ده‌كرد گرت یان، قه‌له‌می نوسه‌رانی كورد به راستی به‌ستراوه. ته‌نانه‌ت ئێستاش وبلاگ نووسه‌كان فیلتیر ده‌كرێن. ئێستا 85% سایته‌كانی جیهان له ئێران دا به‌ستراون‌و داخراون. هه‌موووی فیلتیر كراون به نرخێكی زۆر".
ئه‌و كه ده‌لێ "15 ساله ئه‌زموونی كاری رۆژنامه‌وانیم هه‌یه"و"بۆ ماوه‌ی دوو سال سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی "ئاسۆ" له كوردستانی ئێرانیش بووه" بۆیه هۆكاری نه‌مانی له سه‌رنوسه‌ریی "ئاسۆ"م لێ پرسی، ئه‌ویش گوتی:"دیاره حوسین ئه‌حمه‌دی نیاز به‌رپرسی "ئاسۆ" تێده‌كۆشا ببێ به نوێنه‌ری پارلمان. فره‌یه‌ك له مه‌سه‌له میللییه‌كانی خۆمانی ده‌قرتاندو نه‌ی ده‌هێشت كار بكه‌ین. من سه‌رنوسه‌ری به‌شی فارسی بووم. ئیمكاناتی مالیمان زۆر كه‌م بو‌و. ته‌نانه‌ت ئێمه جێگه‌یه‌كمان بۆ تایپ نه‌بوو، به بێ ئه‌وه‌ی قرانێك پاره وه‌ربگرم. به‌ڵام له كاتی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه به‌رپرسه‌كه ده‌هات‌و ته‌واوی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێوه‌ندیی به كوردستانه‌وه بو‌و ده‌قرتاند، ئه‌و به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌شت‌و گوزار بو‌و، كه‌مێك مه‌ترسی هه‌بوو له سه‌ر مه‌سایلی سیاسی‌و من زۆرم پێ ناخۆش بو‌و كه خۆمان سانسۆر بكه‌ین. بۆیه من نه‌متوانی له‌گه‌لیان كار بكه‌م".
ئیره‌ج عیبادی كه مامۆستایه له زانكۆی ئازادی ئیسلامی، له‌م چاوپێكه‌وتنه باس له كارنامه‌ی كاری فه‌رهه‌نگیی خوی له شاری سنه ده‌كا‌و ده‌لێ:"ماوه‌ی نۆ سال به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی سنه بووم كه له سالی 71 تا 79 له قه‌یراناوی ترین بارودوخی ئێران دا كه ئه‌و كات ده‌سه‌لاتی جیناحی راست بو‌و كۆر‌و كۆبوونه‌وه قه‌ده‌غه بو‌و ئێمه ئه‌و كۆڕه‌مان به پێشه‌وه برد‌و گۆڤارێكمان هه‌بوو به ناوی "تاڤگه" كه من به‌رپرسی بووم‌و به شێوه‌ی وه‌رزنامه 30 ژماره‌مان ده‌ركرد". ئه‌وكه سالانێكه له به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه نه‌ماوه له هه‌مان كات پێی وایه ئێستا له ته‌واوه‌تی "كوردستانی ئێران دا یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی بوونی نیه"و ره‌خنه‌ی توند له به‌رپرسی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی مه‌وله‌وی سنه ده‌گرێ‌و ده‌لێ:" به داخه‌وه مامۆستا شه‌ریف به خاتر برواگه‌لی كۆن كه بووی فه‌قه‌ت كردی به كلاسی كوردی‌و رێگه‌ی نه‌دا به نه‌قد‌و لێكۆلینه‌وه. بڕوای وابوو هه‌ركه‌س نه‌قد‌و لێكولینه‌وه پێشكه‌ش بكا عامیلی سه‌هیونیسته. ئێستا كه له گه‌ل تو قسه ده‌كه‌م یه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی له كوردستانی رۆژهه‌لات دا نیه. گه‌وره‌ترین كێشه، كێشه‌ی ناو خۆی خۆمانه‌و نه‌مانتوانیوه یه‌كتر قبوول بكه‌ین".
پرسیارێك كه لێره‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌و چوارچێوه‌ش دا رۆژنامه‌نووسانی كورد تا چ راده‌یه‌ك توانیویانه به‌رپرسان بهێننه وه‌لام له پێوه‌ندیی له گه‌ل كێشه‌كانی خه‌ڵكی كورد له ئێران دا؟ ئه‌و پێی وایه:" تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویانه ئه‌م كارانه بكه‌ن. ئێستا له كوردستان فه‌زای ئه‌منییه‌تی حاكمه. تا ئێستا كارخانه‌یه‌كمان نیه. ئه‌مه نیشان ده‌دا خودی ده‌وله‌ت تا ئێستا به چاوی نیزامی ته‌ماشای كوردستان ده‌كا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بلێین كه نووسه‌رانی ئێمه ئازادانه نووسیویانه نا، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی هێله سووره‌كان كه كێشه‌یان بۆ پێش نه‌یه ئه‌م كاره كراوه".
ئه‌و له پێوه‌ندیی له‌گه‌ل فرۆشی بلاوكراوه كوردییه‌كان ده‌لێ:" خوێنه‌ریان هه‌یه به‌ڵام نه‌ك زۆر. هه‌ر چه‌ند ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به جۆری رۆژنامه‌كه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و رۆژنامه بایه‌خ به چی ده‌دا. ئه‌مه بۆ خوێنه‌ر گرنگه. مه‌سه‌له‌ن "سیروان" پێش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی توانیبووی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خوی راكێشی. به تایبه‌ت هه‌والی زۆر بو‌و. به‌ڵام ئێستا كه‌س نایخوێنێته‌وه. "روژهه‌ڵات" خراپ نیه، به‌لام چون تایبه‌ته‌و ژێستێكی رۆشنبیرانه به خۆوه ده‌گری َهه‌موو كه‌س نایخوێنێته‌وه".
ئه‌و له درێژه‌ی لێدوانه‌كانی نایشارێته‌وه كه رۆژنامه‌نوسی كوردی دوور له چاوی ده‌سه‌ڵاتیش كۆمه‌لێك كێشه‌ی ناوخۆیی هه‌یه كه ئه‌مه‌ش رۆڵی نیگه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر كاركردی رۆژنامه‌كان‌و ده‌لێ:" باری مالی كێشه‌یه‌كه‌و هه‌روه‌ها نووسه‌ران بروایان به یه‌ك نیه‌و هه‌موو كه‌س خۆی به "من" ده‌زانێ. پێكهاتنی 10كه‌س له كۆڕی نوسه‌ران زۆر گرنكه. ئێمه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی دێموكراسیمان نه‌بووه ته‌حه‌مولی یه‌كترمان نیه. ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌كی كوردستانی دابمه‌زرێ، ده‌توانێ نوسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه. ئێمه ئه‌م كێشه‌شمان له ئه‌نجومه‌نی مه‌وله‌وی بو‌و. هه‌ركه‌س ده‌هات ده‌یویست ئه‌م ئه‌نجوومه به لای جه‌ریانێكی سیاسی ببات، منیش ده‌مگوت بابا ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه به‌لای جه‌ریانێكی سیاسی بروا پێمان داده‌خه‌ن، ناهیڵن كاربكا. دواتر ده‌بێته كێشه‌ی لایه‌نگرانی هێزه‌كان. ده‌مگووت با ئێره شوینی هه‌موو جیاوازییه‌كان بێ. جا ئه‌مه یه‌كێك له كێشه‌كانی رۆژنامه‌كانیشمانه. بۆیه كاری رۆژنامه‌وانی لای ئێمه زیاتر مه‌حفه‌لین‌و ئه‌مه‌ش وای كردوه ئیزن نه‌درێ زۆر كه‌س بنووسی یا هاوكاری بكا".
ئه‌و دواتر وتی:"ئێمه له پارێزگای كوردستان دا یه‌ك چاپخانه‌مان نیه‌و رۆژنامه‌كان ده‌نێردرێن بۆ تاران‌و كرماشان‌و هه‌مه‌دان. كوردستان به‌راستی مه‌حروومه. مه‌هاباد چاپخانه‌ی نیه‌و سنه‌ش نیه‌تی."
ئیره‌ج عیبادی پێیوایه ئۆپۆزیسیونی كوردی بێ رۆڵ نین له ئاراسته‌ی ئه‌و جه‌ریاناته‌ی كه له ناوبلاوكراوه كوردییه‌كان دا هه‌یه‌و له هه‌مان كات دا ناكۆكی نێوان ئۆپۆزیسیون به زه‌ره‌رێك ده‌زانێ بۆ ره‌وتی كاری رۆژنامه‌وانی كوردی له ئێران‌و ده‌لێ:" به داخه‌وه چۆن به‌ربه‌ره‌كانی له ناو ئۆپۆزیسیون دا هه‌یه‌و لایه‌نگرانیان به‌و فه‌رهه‌نگه نه‌گه‌یشتوون كه ئیحساس بكه‌ن كه ئه‌ویش هێزێكه بۆ میلله‌ت كار ده‌كا‌و ئه‌میش هێزێكی دیكه‌یه‌و هه‌موو هێزه‌كانی ئۆپۆزیسون به شوێن مافی كورده‌وه‌ن. بۆیه پێم وایه هه‌ر چی زووتر به‌ره‌یه‌ك له ناو هێزه‌كان پێك بێ باشتره‌و، زۆر مه‌سه‌له‌ی كوردستانی ئێرانیش چاره‌سه‌رده‌بێ. چونكه لایه‌نگرانی حیزبه‌كان یه‌كترقبوول ناكه‌ن‌و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه له ناوه‌نده‌كانی رۆژنامه‌وانی. ئێستا كه رۆژنامه‌یه‌ك دێته بلاوكردنه‌وه هێندێك جه‌ریان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه بێن داگیری بكه‌ن تا تێی دا قسه‌كانی خوی بكا. هه‌رچه‌ند من پێموایه رۆژنامه‌نووس ده‌بێ لایه‌نگری گه‌له‌كه‌ی بێ".
ئه‌و ده‌لێ:" هێندێك رۆژنامه لایه‌نگری له مه‌سه‌له‌ی میللیی ده‌كا بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان له گه‌ل ئۆپۆزیسیون دا هه‌بێ. هه‌روه‌ها هێندێك له نووسه‌رانی ئێمه سه‌ربه ئۆپۆزیسیونن".
ئیره‌ج عیبادی كه ئه‌زموونی رۆژنامه‌وانی خۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ پێش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌و ده‌لێ :"له گه‌ل گۆڤاری "فردوسی" هاوكاریم كردوه" به بوونی كۆماری ئیسلامی هیچ خۆش بین نیه به‌وه‌ی بارودوخی رۆژنامه‌وانی له كوردستانی ئێران دا به‌ره‌و باشتر بروات‌و ده‌لێ:"من پێم وابێ تا ئه‌م رێژیمه بێ وه‌زعی چاپه‌مه‌نییه كوردییه‌كان رۆژ به رۆژ خرابتر ده‌بن‌و فه‌زاكه زۆر خراپه. ئئَستا ئه‌گه‌ر رێژیم رووبه‌رووی گۆرانكاری بێ من پێموابێ رۆژنامه‌وانی په‌ره‌ی پێ ده‌درێ چونكه رۆژنامه‌وانی نیازی رۆژه".
به‌لام ئه‌م راستیشه ناشاردرێته‌وه كه هاوكات له گه‌ل له بلاوكردنه‌وه‌ی بلاوكراوه كوردییه‌كان له هه‌مان كات زۆرجار شاهیدی داخستنی ئه‌و بلاوكراوانه‌و زیندانی كردنی رۆژنامه‌نوسان بووین، به‌لام زۆربه‌ی ئه‌مانه له بایكونی خه‌به‌ری دا راگیراون‌و كه‌متر ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه. عیبادی هۆكاره‌كه‌ی به‌مشێوه باس ده‌كا:""پێوه‌ندیی ئێمه له گه‌ل میدیاكان دا لاوازه. لای ئێمه تازه خه‌ریكه په‌ره به سایت‌و ئه‌نتێرنێت ده‌درێ. تازه رۆژنامه‌نووسه‌كانمان به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشتوون كه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كانیان جیهانی بكه‌نه‌وه".
No comments:
Post a Comment