Thursday, June 04, 2020

بژمێرە


بژمێرە ژیان چەنێ
ئیرەج عیبادی
ئەوین تەنیا یەک وشەی باڵدار نیە
داگیرکەرە
دڵەڕاوکەی هەناسەکانە ، باوەشی ئاواتەکان
پڕ دەکا لە بانگەوازی خووساوی شێعر و
 دەنگی سەر شێتی  نم نمی باران
عەشق  تەشنەی ئاوازە لە ئامێرەکانی بە سۆزی دەمار
عەشق هێزە
سەد کەرەت خەیاڵت  بالا دەکا و بەرز بەرەو
نهێنەکانی لێرەوار هاوسەفەرە
عەشق دیوارشکێنە
دەبێتە ئاڵای گەشاوی ژیان و رابردو و سانسۆر
چۆڵ دەکا.



No comments: