Thursday, June 04, 2020

دڵم پڕە



دڵم پڕە                                                                                                                                           ئیرە ج عیبادی                                                                                                                                       نە له تۆ
کەهاتنت سووتاند
یاساکانی پیچەوانی ئەوین
   وابوو     ..... وابوو                                                                                                           نە لە مستی  با         
  کە گرمەی تۆفانی
  خسته گیان  زەوین                                                                                                            دڵم پڕە                                        
  لە وێنەی ڕەشەساڵی لێرەواری بێ بەش 
ومەلی سەرگەردانی سەوزایی و
 موسێقای نەهاتنی دڵەخۆرپەکانی   
ڕابردوو                                                                                                                           دڵم پڕه                                                                                                                         لەوێنەگەرانی دڕۆ و
گەورەپانی فەێل و
سەرسامی بێ ئامانی پەپوولە                                                                                                                         و  
 سوورایی نەبزی گوڵ                                                                                                         دڵم پڕە                                                                                                                        لە زمانی نەبڕاوەی دایکەکانی گریان 
  لە تاوگەی ئاوەکانی بەڵا  
  لە مەرگەساتەی خوێنڕێژ
لە ساڵ دوای ساڵ هاتنەوەی ڕەشەساڵی و
 دەنگی سەرخۆشی و هەڵپەرکەی دەستە کانی سەعات                                                              لە خەسەخانەی پڕ ڤایرۆسی داگیرکەرانی بڕوا                                                                          بانگ دەکەم 
سەرشێتەکانی  ئازا و قەڵەم  شکاو                                                                                            
   تا       
به واکسینی خۆش چەێژی ئازادی
  دمارەکانی زندان و زەمان بێرینە سەما.    
  ٢٧ گوڵان

No comments: