هه‌فتاو دووجار موبایله‌که‌ت
ئیره‌ج عیبادی
ئارامی دڵی ساته‌کان و هاواره‌کانی ئاگر
ئاکامی ئه‌وینی قه‌قنه‌س بنووسه و
نائارامی زه‌ینی پێنووسه‌که‌م
به‌مـێهره‌بانی ئارامترین وشه بلاوێنه
ئه‌من خه‌لکی نه‌خه‌وتووی وڵاتی خه‌م نیم
با بزه‌کانی گزنگی به‌یانی دامان گرێ و
کاته به فێرو چووه‌کانی، به ئارامشی زه‌ریاچه‌ی "با "
بسپرین با
وچان نه گرێ
ئه‌م ده‌ریاو ئاوییه‌کانی
به رووباری شێعر زیندووه و
له نێو باخه چکۆله‌که‌ی نیگاتدا
هونراوه‌ی ئاو و باران و ئاسۆ ده‌نووسی
هه‌فتاو دووجار قه‌ناری موبایله‌که‌ت بۆ من ده‌خوێنی و
به یه‌ک زنگ
بانگی خۆشه‌ویستی به گوی شه‌قامه‌کان ده‌بخشێ
که تیا کات دووای کات،
هه‌نگاوه‌کانمان به یه‌ک ده‌گه‌ن
شه‌وه زنگه‌کانی خه‌یاڵ و ته‌نیایی
تریفه و مانگی"ئاباژۆری" ژووه‌رکه‌ت له بیر
ناکه‌ن
ئه‌م چاوه روانیه
چاوگه‌ی به نازی چاوانی حه‌زت دووپات ده‌کاته‌وه
تا ئارام، ئارام کانیاوی ده‌سته‌کانت ڕێ خا
تا
جێ ژووانی ماچ و یه‌ک گرتنه‌وی هه‌ستی چرکه‌کان
هه‌فتاو شش جار
ئه‌م پیامه له شاشه‌ی پیامنیری وشه‌م
ده‌سووڕێته‌وه
هات و چووی ڕازی بسکه ئالوزه‌که‌ت
چیرۆکی تازه‌ی زه‌مه‌ن ده‌خاته سه‌ر برژانگی ئاوته‌کانمان
تا بنووسرێت!
کاتی خه‌ونی عه‌شق نیه، درنگه ، بینووسه!
29/5/91
No comments:
Post a Comment