Thursday, January 24, 2013

گوڵ باخ


 
 

گوڵ باخ

 

 ئیره‌ج عیبادی

با

دوو قۆڵی جاده‌کانی

بێ سواری شووسه‌  چۆڵ که‌ین

ئه‌م ئاسفاڵته ‌تا دارستان

نۆگه‌ بڕکی ده‌کا

له‌ ئه‌و په‌ڕی شه‌قامه‌کانی نه‌فره‌ت

مه‌له‌کانی حه‌ز چاوه‌روانین

ده‌لاقه‌ی ئه‌م شووشه‌ به‌ره‌و ره‌شماڵی خه‌یاڵت

هه‌زاران جار

ئاوێنه‌ دووپات ده‌کاته‌وه‌ و

دا نابه‌زێت

چاوه‌کان و له‌ رووباردا بنووسه‌

ئه‌م جاده‌ بێ تو و ئه‌وانی تر

که‌ به‌ ته‌وه‌ری خه‌م باڵیان رزاوه‌

خۆره تا ناناسێت

له‌ کام باخ، گوڵ باخ

نیگات پڕکرد؟

که‌ بۆنی روانینی ته‌ماشات‌

له‌ مانگ دا ئه‌تکێ

ئاسانسۆری باله‌نده‌کانیش

به‌ به‌رزایی ئاسمانی باڵای

ئه‌م هه‌واڵه‌ ناگه‌ن

ئه‌م جه‌تره‌

که‌ له‌ سه‌ر ئه‌وین هه‌ڵدراوه‌

ته‌رزه‌ی لا رێ

دیکتاتۆره‌کان نای پێکێ

چه‌ماچه‌م

سه‌رمای هه‌وریش ژماره‌مان ناکا

کاتێک باتون له‌ گه‌ڵ عه‌شقا

ده‌س به‌ یخه‌ ده‌بێ

سه‌مای ده‌سته‌کانی با

بێ وزه‌ی هاوار

دا ناچلکێ

هه‌راسی ته‌نیایی گوڵ وباخ

 زۆر دژواره‌ گوڵباخ

که‌له‌بچه‌ی قاخه‌کراوی شوێنی خۆشه‌ویستی

له‌ کامپیوته‌ری دڵماندا

فۆرمه‌ت وقات وقڕ ناکرێ

بریار وایه‌،

شووشه‌ی شه‌رابی وشه‌کانت

له‌ هه‌وارگه‌ی ئه‌م شاره‌

که‌ به‌ره‌و باسی رووداو ده‌چن، تێک ناچێ

گیتاری ده‌سته‌کانی به‌رف و هه‌ ناسه‌ی باران

بێ هه‌راس، یه‌لدا مانا ده‌کا

دێره‌، دێره‌

بانگه‌وازی خه‌ونی شه‌وی زه‌ستان

بێلا له‌ رێبه‌ندانی کاتژمـێره‌کانماندا

گزنگ و به‌یانی زووتر خه‌و به‌جێ بێلن!

7/11/91 سنه‌

 

 

 

 

 

No comments: